دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه شاندی پارتی له به‌غداوه گه‌یشته‌وه هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و شانده باڵایه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوه‌وه، گه‌یشته‌وه هه‌ولێر.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانده‌كه، له لێدوانی‌دا بۆ كوردستان24، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دانووستان و ئه‌نجامی گفتوگۆكان نه‌دركاند.
خه‌سرۆ گۆران، كه ئه‌ندامی شانده‌كه بوو، گوتی: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو زانیاری له باره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
گوتیشی: تا ئه‌و كات و به ره‌سمی قسه ده‌كه‌ین، هیچ زانیارییه‌ك راناگه‌یه‌نین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لڕه‌شید، عه‌ره‌فات كه‌رم، ئه‌ندامی شانده‌كه رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان به تایبه‌تی ره‌وتی سه‌در، گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
ئه‌وه‌شی گوتبوو، كه ئیتاری ته‌نسیقی تا ئێستا هیچ كارنامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی داهاتوو پێشكه‌ش نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌وه ره‌وتی سه‌در، روانگه‌یه‌كی روونتری بۆ داهاتووی پرۆسه‌كه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه و زیاتر گه‌شه‌ی كردووه، به‌و پێیه‌ی پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بوو.
شانده‌كه‌ی پارتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ناو ماڵی شیعه كۆبووه‌وه و جگه له ره‌وتی سه‌در، له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی ئیتیئلافی ده‌وڵه‌تی یاساش كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی 14ی ئه‌م مانگه كرا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالكی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌یشتن به ته‌وافقێكی نیشتمانی كراوه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق له‌قه‌ڵه‌مدراوه.
ئاماژه‌ش به‌وه كرابوو، پێویسته روانگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له یه‌ك نزیك بخرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه و كاركردن بۆ لێكه‌وته‌كانی قۆناغی داهاتوو.
شانده‌كه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم و ژماره‌یه‌ك له كوتله و لایه‌نی دیكه‌ی عێراقی دیداری هه‌بوو و له هه‌موویاندا پرسی لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی و رێگه‌چاره‌ی ده‌رچوون له قۆناغی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغی پێكهێنانی حكوومه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوو.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له (30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئه‌نجامی كۆتایی و په‌سندكراوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، كورسی لایه‌ن و هاوپه‌یمانییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
سه‌در: 73 كورسی، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌ددوم 37 كورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا 33 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی، هاوپه‌یمانی كوردستان 17 كورسی، هاوپه‌یمانی فه‌تح 17 كورسی، لایه‌نه تاك كورسییه‌كان 16 لایه‌ن، هاوپه‌یمانی عه‌زم 14 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 9 كورسی، ئیمتیداد 9 كورسی، ئیشراقه‌ی كانوون 6 كورسی، ته‌صمیم 5 كورسی، بابلیۆن 4 كورسی، عه‌قدی وه‌ته‌نی 4 كورسی، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی وه‌ته‌نی 4 كورسی، بزوتنه‌وه‌ی حه‌سم بۆ ئیصلاح 3 كورسی، هاوپه‌یمانی جه‌ماهیرونا هه‌ویه‌تونا 3 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتوو 1 كورسی و كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانیش 43 كورسی.