لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێری داوه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی بارانی به لێزمه و به‌رده‌وامه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر لافاو هه‌ڵسا و زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتیانن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه.