پارێزگاری هه‌ولێر ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، پێشتر زانیاری هه‌بوو له‌باره‌ی بارانبارینی به‌خوڕ، بۆ ئه‌مه ته‌واوی تیمه‌كانی حكومه‌ت له ئاماده‌باشی دابوون.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، كاری سه‌ره‌تایی له ئێستادا ته‌نیا رزگاری كردنی خه‌ڵكه، به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان له‌كاتی دروستبوونی لافاو له خه‌ودابوونه.
له‌باره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان پارێزگاری هه‌ولێر گوتی:"له داره‌توو له خانه‌واده‌یه‌ك 3 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش هه‌ر له داره‌توو له خانه‌واده‌یه‌كی دیكه 2 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه، كه‌سێكیش به هه‌وره‌تریشقه گیانی سپاردووه، وێڕای ئه‌وه‌ش منداڵێك له قوشته‌په به‌هۆی لافاوه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی 8 كه‌سن.
پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له دوای كاتژمێر 7:00ـی به‌یانییه‌وه دۆخی پارێزگای هه‌ولێر له ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند" هۆكاری هه‌بوونی زیانی گیانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، لافاوه‌كه له دره‌نگانی شه‌و روویداوه، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كاری زه‌رووریان نه‌بێت رێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن.