كوردستان 24 زانیاری له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دره‌نگانێكی شه‌وی (16/17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) له شاری سلێمانی له ئاكامی شه‌ڕی نێوان هێزی ئاڵتوونی سه‌ر به نۆزانی كوڕی جه‌عفه‌ر مسته‌فا و هێزی كۆماندۆی جه‌عفه‌ر مسته‌فا گه‌نجێكی پێشمه‌رگه كوژرا و 3 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی راشیگه‌یاند، بە هۆی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه كەسێك لە هێزەكەی كۆماندۆ كوژراوە و 3 كەسی دیكه‌ش بریندارن كە هەموویان پاسەوانی نۆزانی شێخ جەعفەرن.
دوای ته‌قه‌كردنێكی زۆر، كه له نووسینگه‌ی ده‌زگای زانیاری رووی‌دابوو، به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ده‌ستوه‌ردانیان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و شه‌ڕه‌كه وه‌ستێنرا.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه له سلێمانی رووداوی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه چه‌كداره‌كان رووده‌دات و قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
تا ئێستا به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه ره‌سمییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراو و زانیارییه‌كیان له باره‌ی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.