پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌ڵسانی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی په‌یامێكی راگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.

دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان