گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی: پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 مانگ به‌ناوی دانه‌ر نه‌به‌ز به‌هۆی لافاوه‌وه ئاو بردووێتی و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، وه‌ك ئاماری سه‌ره‌تایی تا ئێستا 8 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كه یه‌كێكیان له به‌هه‌وره‌تریشقه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌سته ئاماری سه‌ره‌تایین، هێشتا نازانین له گوند و دێهاته‌كانی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی قوربانیان چه‌ندن، پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه به‌رز بێته‌وه.