كه‌شناسی هۆشداری به سلێمانی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
فازیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی بارانبارین له دوێنێوه پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه، بووه هۆی دروستبوونی لافاو، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله بۆ ئێواره بگاته ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین له هه‌ولێر تا كاتژمێر2:00 دوای نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.
فازیل ئیبراهیم گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ولێر دابه‌شی سێ زۆن بكه‌ین، له به‌شی باكووره‌وه نزیكه‌ی 83 ملم، له سه‌نته‌ری شار 59.2 ملم و له به‌شی باشووری پارێزگای هه‌ولێر 77.2 ملم باران باریووه.
فازیل ئیبراهیم روونیكرده‌وه،"ئه‌م شه‌پۆله‌ی بارانبارین له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كاریگه‌ر بوو".