وه‌زیری ته‌ندروستی: چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لەکاردان بۆ چارەسەری بریندارانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر

"لە حەوت گەڕەک و شوێنی جیاجیای هەولێر، تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی، چارەسەری نەخۆشانی کارەساتی لافاو دەکەن"
تا ئێستا شەش تەرم رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون
تا ئێستا شەش تەرم رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون

K24 – هه‌ولێر:

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا رایگه‌یاند، لە کاتژمێر 4 بەیانییەوە تیمەکان فریای روداووی لافاو کەوتوونە.

وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، لە حەوت گەڕەک و شوێنی جیاجیای هەولێر، تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی، چارەسەری نەخۆشانی کارەساتی لافاو دەکەن و چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لەکاردان بۆ چارەسەری مەیدانی.

وه‌زیری ته‌ندروستی جه‌ختیكرده‌وه‌، تا ئێستا شەش تەرم رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و دوو برینداریش له‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنن .