ههفتهیهك پشوو راگهیهندرا

K24 - ههولێر:
بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشه ناوخۆییهكان کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە، وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی، ههفتهیهك پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین راگهیاند.
دهقی راگهیهندراوی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی:
ئەمڕۆ هەینی 2021/12/17 د. ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە یاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری ماددی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە و رایگەیاند، خۆشبەختانە زەرەرو زیانەکان تەنیا زیانی ماددیین و گیانی قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان سەلامەتن .
وەزیری خوێندنی باڵا وتویژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینیشی ڕاسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان بکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.
بۆ ئەمەش بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکە کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە.