منداڵێك پێستی ده‌گۆڕێت بۆ به‌رد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌وكاته‌ی (نار كۆمار) منداڵه‌كه‌ی بوو،هه‌رگیز به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات ڕۆژێك له ڕۆژان شێوه‌ی منداڵه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ شێوه‌ی په‌یكه‌ری به‌رد،به‌ڵام ئه‌وه ڕوویدا كه هیچ حیسابێكی بۆ نه‌كرابوو، دوای 15 ڕۆژ له دایكبوونی، پیستی منداڵه‌كه ده‌ستیكرد به گۆڕان به‌ره‌و شێوه‌یه‌ك له به‌رد.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) ی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له حاڵه‌تیكی ده‌گمه‌نی پزیشكی دا منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێ كه پێسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌ورێت و پێسته‌كه‌ی ڕه‌ش ده‌بێت و وه‌ك شێوه‌ی پوله‌كه‌ی ماسی لێدێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانای ڕۆشتن و قسه‌كردنی نه‌ماوه.
منداڵانی هاوڕێیشی له نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌ترسن و به‌و هۆیه‌وه لێی دوور كه‌وتونه‌ته‌وه و ئێستا گۆشه‌گیر بووه و نه‌هامه‌تیه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زیاد بووه.
زیشكه‌كانی شاری (باجلۆن) ی وڵاتی نیپاڵ هیچ ئومێدێكیان به‌چاره‌سه‌ری نه‌ماوه و گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی كه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
"ناندا"كه باوكی منداڵه‌كه‌یه مانگانه ته‌نها 44 یۆرۆ داهاتیه‌تی و كرێكارێكی ئاساییه،بۆیه ناتوانێت وه‌ك پێویست به چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانیشیدا ڕابگات،له‌وباره‌وه ده‌ڵێت" چاره‌سه‌رێك ئه‌گه‌ر هه‌بێت له نه‌خۆشخانه به‌ناوبانگ و تایبه‌ته‌كانه و له‌توانای ئه‌ودا نییه منداڵه‌كه‌ی ببات بۆلایان.
به‌ڵام گۆرانیبێژی به‌ناوباگی بریتانی(جوس ستون) هه‌واڵێكی خۆشی گه‌یانده بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵه، دوای ئه‌وه‌ی پارچه ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و منداڵه‌ی بینی بوو كه له‌لایه‌ن گۆرانیبێژی نیپالی (سانجای چریستا) وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابووه‌وه.
سابینا پاترا پزیشكێكی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته و له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌وه ده‌ڵێت" زۆر سه‌یر و ئازاربه‌خش بووه،چونكه دواكه‌وتوون له‌چاره‌سه‌ر،هه‌موو ئاواتیشم ئه‌وه‌یه ئه‌و منداڵه ببینم بتوانێت هه‌ستێته‌وه و به‌پێی خۆی بڕاوات.