لە سلێمانی شەڕەتەقە روویدا

کوژراو و بریندار هەیە
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی

K24 - سلێمانی:

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری 122 لە سلێمانی بەکوردستان24ی راگەیاند، له‌ گوندی "کێلە سپی" بەرامبەر گەڕەکی "کەندەکەوە" نزیک پێشانگای ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سلێمانی-کەرکووک، لەنێوان دوو عەشیرەتدا شەڕەتەقە روویداوە و کەسێك کوژراوە و 4ـی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوبەری سەنتەری 122 لە سلێمانی گوتیشی: "لەسەر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو عەشیرەت دەبێتە شەڕیان، کەسێکیان کە شۆفێری شۆفڵ بووە، ویستوویەتی هاووڵاتیان بە ئۆتۆمبێلەکەی بکات بە ژێرەوە. بەشێک لەو کەسانەی لەو شوێنەدا بوون بەچەک رووبەڕووی بوونەتەوە، له‌ ئه‌نجامدا کەسێك کوژراوە و 4 ـی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شارن و چارەسەریان بۆ دەکرێت".