دوایین كاروانی كۆچبه‌ران له بێلاڕووس گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) كاروانی ده‌یه‌می كۆچبه‌ره گیرخواردووه‌كانی بێلاڕووس له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیاریی رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 258 كۆچبه‌ری گیرخواردووی بێلاڕووس به ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌مه دوایین كاروانی كۆچبه‌رانی بێلاڕووسه، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی رابردووش‌دا نۆ كاروانی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌وه هه‌رێم، كه ژماره‌یان 3565 كۆچه‌به‌ر بووه، كۆی گشتیی كۆچبه‌ره گه‌ڕاوه‌كان گه‌یشت 3823 كۆچبه‌ر.
یەکەم کاروانی کۆچبەران لە (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گەڕانەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 431 کۆچبەربوو، كاروانی دووه‌م 176 کۆچبەر، کاروانی سێیەم 432 کۆچبەر، كاروانی چوارەم 420 کۆچبەر، کاروانی پێنجەم 418 کۆچبەر، کاروانی شەشەم 430 کۆچبەر، کاروانی حەوتەم 419 کۆچبەر، کاروانی هەشتەم 417 کۆچبەر، کاروانی نۆیەم 417 کۆچبەربووه، ده‌یه‌م كاروان 258 كۆچبه‌ر بووه، كه ئه‌مڕۆ له بێلاڕووسه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.