لهسهر بهكارهێنانی جلی ژێرهوهی ئافرهتان وهك دهمامك له فرۆكهكه كرایه دهرهوه

K24- ههولێر:
پیاوێك لە ئەمەریکا لەسەر بەکارهێنانی پارچەیەك جلی ژێرەوەی ژنان وەك دەمامك لە فڕۆکەی گەشتەکەی دەکرێتە دەرەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "سکای نیوز"، ئادەم جێنی، پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە و لە گەشتێکی ئاسمانید کە لە فڕۆکەخانەی "فۆرت لاودەردەیل"ـەوە بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوت، پارچەیەك جلی ژێرەوەی ژنانی وەك دەمامك بەکارهێنا.
ئادەم لەسەر ئەم رهفتارهی لەلایەن کارمەندێکی فڕۆکە گەشتیاریەکەوە داوای لێکرا بچێتە دەرەوە و رێگەی پێنهدرا گەشتەکەی ئەنجام بدات.
ئەو پیاوە 38 ساڵییە لەبارەی ئەو مامەڵەیەی لە فڕۆکەکەدا لەگەڵی کراوە، گوتی: "هیچ شتێك لەوە بێماناتر نییە کە ناچارمان دەکەن تا بەرزبوونەوی فڕۆکەکە دەمامك لەدەم بکەین و دواتر رێگەمان پێدەدەن بە ویستی خۆمان خواردن داوا بکەین و دەمامکەکان لاببەین".
H.B