داوا له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كرێت تا پێیان بكرێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌

هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتییان.. بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت و هه‌وره‌برووسكه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌
وێنه‌یه‌كی ئاماژه‌دار بۆ ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا
وێنه‌یه‌كی ئاماژه‌دار بۆ ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا

K24- سلێمانی:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای سلێمانی داوا له‌ دانیشتوانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات، به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی كه‌شوهه‌وا، بارانی به‌لێزمه‌، بوونی هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌كی زۆر و به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، تا پێیان بكرێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.  

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی:

لەژێر رۆشنایی ئاگادارکردنەوەو راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی سەبارەت بە پێشبینی ڕوودانی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو، پێمان خۆشە ئەم روونکردنەوە و دڵنیاییە بخەینە بەردەم رای گشتی.

ئێمە بە سوپاسەوە ماوەیەکە لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە ئەوانیش ھەروەک پیشەی ساڵانەی خۆیان لە ڕێگەی چەند تیمێکەوە کە دابەش بوون بەسەر چەند زۆنێکی شاری سلێمانی دا وە بە تایبەت ئەو ناوچەو گەڕەکانەی مەترسی لافاویان لەسەربووە لە ئێستاو لە ڕابردوودا، ھەستاون بە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنھۆلەکان و ئامادەکاری پێویستییان کردووە بۆ وەرزی باران.

لە لایەکی تریشەوە لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لە سەرجەم قایمقامیەتەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەرکی خۆیان دان بۆیە ئەوانیش لای خۆیانەوە ئامادەباشی تەواویان کردووە لە ئەگەری دروست بوونی ھەر ڕووداو و لافاوێک کە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان

ئەمە سەرەڕای ئەوەی  پێداویستی سوتەمەنیمان دابین کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی وەک ئامادەکارییەک لە گەیاندنی فریاگوزاری خێرا بۆ ھاوڵاتیان.

جێی ئاماژە بۆ کردنە تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان (DMCR)لە پارێزگای سلێمانی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو لەسەر ھێڵن بۆ مەبەستی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان.

ئەم تیمە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەهاناوەچوون و ستافی ڕاهێنراو تایبەتیان ھەیە. ئوتومبیلی فریاگوزاری خیرای مرۆیی

ئەم ئۆتۆمبیلە تەواوی کەل و پەلی فریاکەوتن و ئاگر کوژینەوە و رزگار کردن بە تەواوی پیداویستەکانیەوە تێدایە ساز و ئامادەن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو، هەروەها بوونی خێمە و زۆپا و ڕاخەر و بەتانی لە گەنجینەی ئەو  بەڕێوەبەرایەتییە و سەرجەم تیمەکە ئامادەن بۆ هەر ئەرکێک لە بە ھاناوەچوونی ھاوڵاتیان.

دەتوانین ئەوەش بڵێین, کە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پەیوەست بە گەیاندنی فریاگوزاری خێرا بە ھاوڵاتیان لە ئەرکدان بە سوپاس و دەست خۆشیەوە

ماوەتەوە بڵێین ئێمە وەك حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ھەموو ھەوڵ و توانای خۆمانەوە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە لە ئێستادا لە ئەرك و کاری خۆمان دا ئێشکگرین تا ئەوەی بتوانین شارو خەڵکی خۆمان بپارێزین.

دەمانەوێت داوا لە ھاوڵاتیانیش بکەین، بەھۆی بوونی ھەورە بروسکەیەکی زۆره‌وە بۆ پاراستنی ژیانیان تا بتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ھەروەھا داوایان لێ دەکەین لە ئەگەری دروست بوونی لافاو ھاوکار و ھەماھەنگی تیمەکانمان بن بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکەن و ھەموو پێکەوە دەتوانین شارمان بپارێزین بە کەمترین زیان دەربازمان بێت.

H.B