نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر نیشاندا

K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ بریندارانی ئه‌و كاره‌ساته خواست.
یۆنامی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: یونامی بە نیگەرانییەوە هەواڵی روودانی لافاوەکانی هەرێمی کوردستان پێ گەیشت.
هه‌وه‌رها دووپاتیكرده‌وه، ئێمە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین و هاوخەمی و هاوسۆزیش بۆ ئەوانە دەردەبڕین، کە زیانی ماڵ و کەلوپەلیان لێکەوتووە، لەگەڵ خواستنی هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان.
H.B