كه‌شناسی: به‌هۆی ته‌م-ه‌وه مەودای بینین بۆ خوار یەک کیلۆمەتر كه‌مبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم درووست بووە، كه مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم درووست بووە، کە بووەتە ھۆی کەمبوونی مەودای بینین بۆ خوار یەک کیلۆمەتر، پێشبینیشی کردووە، کاریگەرییەکانی ئەم تەم و مژە تا دوای نیوەڕۆ کەمتر بێتەوە.