لە بەنزینخانە هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبێلی ژنێک دەدرێت

ڤیدیۆ.. ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاگری له‌ سۆنده‌ی به‌نزین به‌ردا و رایكرد
پیاوه‌كه‌ سۆنده‌ی به‌نزینه‌كه‌ی برد و به‌ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاگری كرده‌وه‌
پیاوه‌كه‌ سۆنده‌ی به‌نزینه‌كه‌ی برد و به‌ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاگری كرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

شۆفێرێکی ژن لە وێستەگەیەکی سووتەمەنی لە چین هەوڵی سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی درا، لەکاتێکدا خۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو.

وەک لە گرتە ڤیدیۆی کامێرای چاودێری وێستەگەکەدا دەردەکەوێت، پیاوێک سۆندەی بەنزینەکە دەردەهێنێت و بە چەرخێک ئاگر بەردەداتە ئۆتۆمبێلەکە و رادەکات.

لەگەڵ هەڵاتنی ئەنجامدەری تاوانەکە، کارمەندێکی وێستەگەکە بە بوتڵی ئاگرکوژێنەوە سەرکەوتووانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکات و پیاوێکی دیکەش ژنەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنێتە دەرەوە.

رووداوەکە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە باشووری چین روویداوە، ئەنجامدەری تاوانەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری ئەنجامدانی رووداوەکە بڵاونەکراوه‌ته‌وه‌.