لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەی ئەنجومەنی دادوه‌ری دەکرێت

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوە لە بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان - هەولێر
دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوە لە بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان - هەولێر

K24 – هەولێر

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەمڕۆی بینای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێکدەهێنرێت و ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/12/2021 ئاگر له‌ ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌وێته‌وه‌ و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركۆژینه‌وه‌ و گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، ئاگره‌كه‌ ده‌كوژێنرێته‌وه‌ و كۆنترۆڵ ده‌كرێت".

روونیکردەوە: "خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و رووداوه‌ هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌و ته‌نیا زه‌ره‌ری مادی لێكه‌وتووەته‌وه‌. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، بۆ ئه‌و رووداوه‌ پێك دێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت".