عێراق بهربهستی ئهمنی لهسهر سنووری سووریا درووست دهكات
K24 - ههولێر:
سوپای عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 80%ی کارەکانی دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا تەواوبوون.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە كرد، کارەکان بۆ دروستکردنی بەربەستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا بەردەوامە و 80%ی كارهكان تهواوكراون
لیوا یەحیا رەسول روونیكردهوه، بەمزووانە کارەکانی دروستکردنی بەربەرستی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا تەواودەبن، کە پێکھاتووە لە لێدانی خەندەق، دانانی تاوەری چاودێری، کامیرای چاودێری شەوانە و تەلبەند، ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ خاکی عێراق.
لە مانگی تشرینی یەکەم/ ئۆكتۆبهری رابردوو سوپای عێراق رایگەیاندبوو، کە بەربەستێکی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا دروست دەکەن.