زیندانییەک قفڵێک بە کلیلەوە قووت دەدات و لە نەخۆشخانە هەڵدێت
K24 - ههولێر:
زیندانییەک لە شاری تەرتوس لە سووریا دوای ئەوەی لە زیندان قفڵ و کلیلێکی قوت دابوو، گەیەندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا، دواتر لە نەخۆشخانە هەڵدێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی "روسیا تودەی"، یەکێک لە بەندکراوانی زیندانی تەرتوس لە سووریا، قفڵ و کلیلێکی قووت داوە و لە نەخۆشخانەی ئەلبەسل نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک لە تەواوبوونی نەشتەرگەرییەکەی، لە نەخۆشخانە هەڵاتووە.
دوای لێکۆڵینەوە و گەڕانێکی چڕ، زیندانییە هەڵاتووەکە لەلایەن پۆلیسی شارەکەوە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و بۆ زیندان گەڕێندرایەوە.