بانکی ناوەندی تورکیا هەوڵی بەرزکردنەوەی بەهای لیرە دەدات

بانکی ناوەندی تورکیا بۆ رێگری کردن لە دابەزینی زیاتری لیرە دەستوەردان دەکات
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی

K24 - هەولێرە

بانکی ناوەندی تورکیا رایگەیاند، راستەوخۆ دەستوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بە تایبەت کە ئێستا بە شێوەیەکی ناتەندروست مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەهای لیرە لە دوایین مامەڵەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو داڕما و %8ـی بەهاکەی لەدەستدا، هەر دۆلارێکی ئەمEریکی گەیشتە 17.07 لیرە، بەڵام دواتر بانکی ناوەندی راستەوخۆ دەستوەردانی کرد و توانی کەمێک لە زیانەکان سنووردار بکات، بەمەش ئاستی لیرە تاڕادەیەک بۆ ئاستی 16.5 لیرە بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەو داکەوتنە بەرچاوەش، دابەزاندنی نرخی سوودە بە بڕی 100 خاڵی سەرەکی لە رۆژی پێنجشەممەدا، کە لە مانگی ئەیلوولەوە بانکی ناوەندی وڵاتەکە نرخی سوودی بە بڕی 500 خاڵی سەرەکی دابەزاندووە.