زۆر خواردنەوەی چا مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکات؟

پسپۆڕێكی خۆراك باسی زۆر چا خواردنه‌وه‌ ده‌كات
پسپۆڕێكی خۆراك له‌ باره‌ی زۆر چا خواردنه‌وه‌ تێبینی هه‌یه‌
پسپۆڕێكی خۆراك له‌ باره‌ی زۆر چا خواردنه‌وه‌ تێبینی هه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرەڕای خۆشی تامەکەی، بەڵام زۆر خواردنەوەی زیانمان پێدەگەیەنێت، پسپۆڕێکی خۆراکی ئاماژەی بەوەدا، زۆر خواردنەوەی چا، مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستی دەکات.

لە هەواڵێكی وێبسایتی "سپۆتنیک"، میخائیل گێنزبۆرگ، پسپۆڕی خۆراکی گوتی: "خواردنی زۆری چا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت لە لەدەستدانی کالسیۆمی ئێسک، بەمەش ئێسک دەکەوێتە ژێر مەترسی تەنکبوونەوە".

ئەو پسپۆڕە گوتیشی: "ئەو کەسانەی حەزێکی زۆریان بۆ چا هەیە، زیاتر رووبەڕووی ئەم مەترسییە دەبنەوە، چونکە ئەم خواردنەوەیە ماددەی "Tannins" لەخۆدەگرێت، کە دەتوانێت کانزای ئاسن هەڵمژێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا".