"رێگه‌ نادرێت ئێریكسن بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیتاڵیا"

سیمۆن كایه‌ر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له‌گه‌ڵ كریستیان ئێریكسنی یاریزانی هاونیشتیمانی
سیمۆن كایه‌ر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له‌گه‌ڵ كریستیان ئێریكسنی یاریزانی هاونیشتیمانی

ئینتەرمیلان لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی رایگەیاند بە رەزامەندی هەردوولا بڕیاریاندا گرێبەستەکەیان لەگەڵ کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی هەڵوەشێننەوە و دوای شەش مانگ لە تووشبوونی یاریزانەکە بە جەڵتەی دڵ بڕیاری جیابوونەوەیان دا.

دوای ئەوەی ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ بۆ ئەم یاریزانە دانرا، رێگە نەدرا ئێریکسن لە ئیتاڵیا یاریی بکاتەوە کە بەپێی یاسا لە ئیتاڵیا رێگە نادرێت یاریزان بەم ئامێرە دەستکردەوە یاریی بکات و پێیانوایە یاریزانەکە مەترسی لەسەر دەبێت، بەڵام رەنگە بتوانێت لە خولێکی دیکە یاریی بکات.

ئێریکسن لە یاریی یەکەمی دانیمارک لە یۆرۆی هاوینی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبەر فینلاند لە کاتی یاریی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو بەهۆیەوە ژیانی کەوتە مەترسیەوە و لەو کاتەوە لە یاریکردن دابڕاوە.