وێستگەی کارەبای دوکان بەکار کەوتەوە
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین و هه‌وره تریشقه‌ی دوو رۆژی رابردوو، وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان له‌كار وه‌ستا، به هه‌وڵ و ماندوو بوونی تیمه هونه‌رییه‌كان، وێستگه‌كه به‌كار كه‌وته‌وه.
بەڕێوبەری وێستگەی کارۆئاوی دوکان رایگه‌یاند، بەهۆی شەپۆلی باران و هەورە بروسکەی دوو رۆژی رابردوو، وێستگەی کارۆئاوی دوکان تووشی کێشە و گرفتی تەکنیکی بوو.
ئەبوبەکر حەمەد حسێن بەڕێوبەری وێستگەی کارۆئاوی دوکان راشیگه‌یاند، کارمەندە ئاڵتوونی و دڵسۆزەکانی وێستگە، لە کاتژمێر 5:30 به‌یانی دوێنێ، تاوه‌كو کاتژمێر 3:00ـی نیوەشەو، جیا له‌وه‌ش ئەمڕۆ لە بەیانیەوە تا ئێستا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بوون.
بەڕێوبەری وێستگەی کارۆئاوی دوکان روونیكرده‌وه، سوپاس بۆ خوا بارودۆخی وێستگە ئاسایی کرایه‌وه.