هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، رێگای نێوان شاری زەیتون و ناحیەی دارەتوو دادەخرێت.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو، بە مەبەستی پاککردنەوە و لابردنی پاشماوەی لافاوەکەی دوێنێ، رێگای نێوان شاری زەیتون و ناحیەی دارەتوو بەتەواوی دادەخرێت.
لەو ماوەیەدا شوفێران وەکو رێگای بەدیل، پێویسته جووتسایدی دارەتوو و شەقامی کۆرنیش بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن.
بەهیوای سەلامەتی وپابەندی