وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی ههولێر دهكات
K24- ههولێر:
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی گەڕەکی ڕۆشنبیری کرد، كه بههۆیهوه ژمارهیهك ناوچهی ههولێر زیانیان پێكهوت.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی رایگهیاند، بە مەبەستی بەدواداچوونی چۆنیەتی کارەکانی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاو و گوێگرتن لە هاووڵاتییان، ئەمڕۆ شەممە 18-12-2021، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی، گەڕەکی ڕۆشنبیریی شاری هەولێری بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکە کرد.
وهزارهتی شارهوانی راشیگهیاند، تیمەکانی شارەوانی بە سەدان کرێکار و چەندان ئامێرەوە سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەن.