کەمێکی دیکە ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی گرووپێکی سەر بەداعش بڵاودەکاتەوە

پیلانیان ھەبوو لە داھاتوودا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

پاش کەمێکی ديكه‌ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە، کە لە لایەن دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون و، پیلانیان ھەبوو لە داھاتوودا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات.

ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەك لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن.

لە یەکێك لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێك لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە رێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەك و پێداویستیی سەربازیی و رەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.