بارانى ئه‌م دوو رۆژه تاڕاده‌یه‌ك ئاستی ئاوی به‌نداوی دووكانی به‌رزكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌پۆلی ئه‌م دوو رۆژه‌ی بارانبارین، ئاستی ئاو له ده‌ریاچه‌كه‌دا 12 سانتیمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24، كۆچه‌ر جه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان گوتی: له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا، له دووكان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تێكڕای بارانبارین گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 70 ملیمه‌تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بارانبارین به‌رده‌وام بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا به‌رزتر ببێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه ئاماژه به رێژه‌یه‌كی زۆری دابارین ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت، رێژه‌ی دابارین له ساڵی رابردوو زیاتر بێت و سنووری مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی تێپه‌ڕێندرێت.
H.B