دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان کەمپینێك بۆ ھەوکاری لێقەوماوان پێكده‌هێنێت
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت

K24- هه‌ولێر:
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وەبەرھێنەرانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا کەمپینێك بۆ ھاوکاریکردنی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر رادەگەیەنن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ر له راگەیاندنی کەمپینەکە، کۆمپانیای ساوس کوردستان، بڕی 300 ملیۆن دیناری وەکو ھاوکاری دابینکردووە و ھیوادارین وەبەرھێنەرانی دیکەش ھاوکاربن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو، ئاو چووه ناو ماڵی هاووڵاتییان و زیانی گه‌وره‌ی ماددی به ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی دانیشتووی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یشت، به‌شێوه‌یه‌ك، كه ئاستی ئاو له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و شوێن بۆ دوو مه‌تر به‌رز بووه‌وه، وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته.
H.B