دەوامی قوتابخانەکان لە هەولێر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

"ته‌نها ئه‌و قوتابخانانه‌ نه‌بێت كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو تا ئێستا بۆ ده‌وامكردن ئاماده‌ نین"
هه‌ولێر.. ده‌وامی قوتابخانه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌
هه‌ولێر.. ده‌وامی قوتابخانه‌كان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی هەلێر، بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە، لە سنووری سەرجەم پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، دەشتی هەولێر و تەواوی پەروەردەکانی دیکەی سەر بە پارێزگای هەولێر) دەوامی قوتابخانه‌كان ئاساییە.

هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ی ته‌نها ده‌وام له‌و قوتابخانانه‌ ئاسایی نابێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو، هێشتا بۆ ده‌وامكردن ئاماده‌ نین.

دوێنێ به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌ و روودانی لافاو له‌ زۆرێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری، ئاو چووه‌ ناو بینایه‌ی قوتابخانه‌كان و ماڵی هاووڵاتییان، بۆیه‌ بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌كان له‌و ناوچانه‌ رابگیرێت، كه‌ لافاو گرتبوویه‌وه‌.

H.B