دەمیرتاش: بارودۆخی توركیا بەرەو شەڕێكی ناوخۆ دەچێت

"لە شارە كوردییەكان كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدرێن و دۆخەكە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت"

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ئاشكرای دەكات توركیا بەرەو شەڕێكی ناوخۆیی دەچێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ریپەبلیكی ئیتاڵی رایگەیاندووە: "لە شارە كوردییەكان كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدرێن و دۆخەكە رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، ئەوەش توركیا بەرەو شەرێكی ناوخۆیی دەبات".

دەمیرتاش رەخنەی توندی لە سەرۆك كۆماری توركیا گرت و گوتی: "ئاستەنگی ھەرە گەورە لەبەردەم ئاشتی، خودی ئەردۆغانە. داوای كرد وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا رێ بەمە نەدەن، ھاوكات گوتیشی وا دیارە وڵاتانی ئەوروپا بەو ھەڵسوكەوتانەی ئەردۆغان دڵخۆشن".