به‌ته‌مه‌نترین ژنی چین گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی بڵاویكرده‌وه، "ئه‌لمیهان سیتی"، به‌ته‌مه‌نترین ژنی چین له ته‌مه‌نی 135 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا، كه به چالاكییه‌كانی به‌ناوبانگ بووه و تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی هه‌ر خۆی كاره‌كانی ناو ماڵی كردووه و رێگه‌ی نه‌داوه كه‌س یارمه‌تی بدات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسه‌كه، ئه‌و هاووڵاتییه چینییه، كه له ناوچه‌ی "كاشگه‌ر" له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیی "شینگیانگ ئیگۆری" به چالاكییه‌وه ژیانی به‌سه‌رده‌برد و ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و پیره‌ژنه تا ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی به‌خۆی كاره‌كانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، رێگه‌ی نه‌داوه هیچ كه‌سێك له كاره‌كاندا یارمه‌تی بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ساڵاچوو بووه، یارمه‌تی نه‌وه‌كانیشی داوه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كرد، له گوندی "كومشریك"، كه "ئه‌لمیهان سیتی"، به‌ته‌مه‌نترین ژنی چین تێیدا ژیاوه، هه‌ر له‌و گونده زۆرترین به‌ساڵاچووی تێدایه، كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی (90) ساڵییه‌وه‌یه، له چین-یش ئه‌و گونده به‌هۆی ئه‌و به‌ساڵاچووه‌وانه‌وه به‌ناوبانگ بووه.
Alimihan Seyiti, the oldest person in China, died on Thursday at the age of 135 in Xinjiang Uygur Autonomous Region https://t.co/6NQDjEFb75 pic.twitter.com/6VUhtw1Z9S
— China Xinhua News (@XHNews) December 18, 2021