کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین دەستپێدەکات، لە کاتەکانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.




