شاندێکی پارتی گەیشتە دەباشان

گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن
شاندێکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە شاندی پارتی دەکەن
شاندێکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە شاندی پارتی دەکەن

K24 - سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە دەباشان و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردستان24 راگەیاند، شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی و ئەندامیەتی هەر یەک لە مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆران، گەیشتنە دەباشان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە شاندی پارتی کرد.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر یەک لە خەسرەو گوڵ محەمەد، د. میران محەمەد، ئاسۆ مامەند، سۆران جەمال تاهیر، عیماد ئەحمەد، رزگار عەلی، ستران عەبدوڵڵا، رەفعەت عەبدوڵڵا، وەک شاندی یەکێتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی، باسی رۆڵی کورد لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و  دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بکرێت.