رووسیا: به‌یره‌قداری توركی زۆر ئاسان ده‌خرێته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی رووسیا، بڵاویكرده‌وه، سیستمی به‌رگری ئاسمانی رووسی ناسراو به "بانتسیر ئێس1" ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌ی درووستكراوی توركیای له سووریا و لیبیا خستووه‌ته خواره‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، سوپای سووریا و هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا توانیویانه به سیستمی به‌رگری ئاسمانی رووسی 40 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی به‌یره‌قداری توركیا بخه‌نه خواره‌وه.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی له هێزی ئاسمانی و بۆشاییگه‌ری رووسی، یوری موراڤكین به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی له جۆری به‌یره‌قدار تی بی 2، سه‌ره‌ڕای قه‌باره و خێراییه‌كه‌ی، ئامانجێكی ئاسانه بۆ سیستمی به‌رگری بانتسیری رووسی و هیچ سه‌ختییه‌ك له خستنه‌خواره‌وه‌یدا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تیمی به‌رگری ئاسمانیش زۆر راهێنانی پێویستیان نه‌كردبێت.
كه‌ناڵه‌كه دیمه‌نی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی به‌یره‌قداری له ئاسمانی پارێزگای ئیدلب بڵاوكرده‌وه، كه سوپای سووریا كردبوویه ئامانج.