سانا: سوپای ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی پشتیوانی گه‌یاندووه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌

به‌ پاسه‌وانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌
ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا
ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ره‌سمی سووریا (سانا) بڵاویكرده‌وه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی پشتیوانی لۆجستی له‌ ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه‌ ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان به‌ ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌، ئه‌و كاروانه‌ پێكهاتبوو له‌ 27 بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ و تانكه‌ر و به‌ پاسه‌وانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌.

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوێنێ كاروانێكی سووته‌مه‌نی جزیره‌ ره‌وانه‌ی عێراق كراوه‌.