له ئه‌نبار كاروانێكی هاوپه‌یمانی دژ به داعش كرایه ئامانج

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سنووری پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای عێراق كراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هاوپه‌یمانییه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، كه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌گواستنه‌وه بۆ هێزه عێراقییه‌كان له سنووری قه‌زای فه‌لوجه.
ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاروانه‌كه‌ی په‌كخستووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له سنووری پارێزگای بابلی باشووی به‌غدا، بۆمبێكی چێندراویان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش دانرابوو.