په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی داده‌مه‌زرێن
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان داوا لە وەبەرهێنەرانی سێکتەری نیشتەجێبوون دەکات، هەلی زیاتر بۆ دەستی کاری ناوخۆ برەخسێنن و لەڕێگەی دامەزرادنی پەیمانگەوه، خول و راهێنان بە کرێکاران و ئەو کەسانە بکرێت، کە دەیانەوێ کار بکەن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری نیشته‌جێبوون، محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌ره‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: لە کۆبوونەوەكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردن و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: له‌كاتێكدا ئێمه له دروستكردنی تاوه‌ری به‌رز كێشه‌ی نه‌بوونی شاره‌زاییمان هه‌یه، بۆیه داوامان له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد، له‌ڕێگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌وه به سوودوه‌رگرتن له خه‌ڵكی بیانی، خه‌ڵكی ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێبگه‌یه‌نن و فێری ئه‌و جۆره پیشه‌سازییه بكه‌ن، چونكه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، كه ده‌بێت له داهاتوودا پشت به خه‌ڵكی خۆمان ببه‌ستین.
گوتیشی: به وه‌به‌رهێنه‌رانمان راگه‌یاند، كه ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك قۆناغێكی نوێ ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ری بواری نیشته‌جێبوون و بیناسازی پرۆپۆزه‌ڵیان پێشكه‌شكردووه بۆ دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی.
H.B