ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌مپینێكی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان، کەمپینێكی بۆ ھاوکاریكردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی ھەولێر راگەیاند، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا گوتی: لەماوەی شه‌و و رۆژێكدا، دوو کۆمپانیا بەبڕی 600 ملیۆن دینار هاوکاریان بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر دابینکردووە و کەمپینەکەش بەردەوامە.
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان گوتی: له دوێنێوه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ستمان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان كردووه، ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران لێره ئاماده بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌مپینه‌دا هاوكارمان بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: له دوێنێوه تا ئیستا دوو گه‌وره كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، بڕی 600 ملیۆن دیناریان بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له بابه‌تی به‌هاناوه‌چوون و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دابین كردووه.
محه‌مه‌د شوكری داواشی له وه‌به‌رهێنه‌رانی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌هانای ئه‌و بابه‌ته‌وه بێن، چ له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بێت، یانیش له‌ڕێگه‌ی هه‌ژمار و سندوقێكی تایبه‌ته‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر خه‌ڵك بكرێت.
H.B