كه‌سێكی دیكه رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی بووه‌وه
K24 – سلێمانی:
بۆ جارێكی دیكه، داواكراوێك رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی بوه‌وه و كارمه‌ندێكی ئاسایش بریندار بوو.
ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێکوڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵیان دا، کە تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر، کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد، دەستگیربکەن، لەئەنجامدا رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بویەوە و بوەھۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی سلێمانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه داواكراوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
پێشتریش له كاتی هه‌وڵدانی هێزێكی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و له ئاكامدا نه‌قیبێكی پۆلیس شه‌هید بوو.
له كۆتایی مانگی رابردووش‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان له رانییه له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ ده‌ستگیركردنی موراد كانی كورده‌یی، كه پله‌دارێكی پۆلیس بوو، ته‌قه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیاندا روویدا و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی ئه‌منی و عه‌مید موراد كانی كورده‌یی و دوان له پاسه‌وانه‌كانی كوژران.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردووش، له كاتی وه‌ستاندنی كچی به‌رپرسێكی سه‌ربازی له بازگه‌یه‌كی كاتیدا بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزێكی چه‌كدار و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا، كه چه‌كی سووك و مامناوه‌ندی تێدا به‌كارهێنرا.