یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كانی زاخۆ بۆ زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وت
K24- هه‌ولێر:
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كانی سنووری ئیداره‌كه‌یان بۆ زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێكه‌وت.
هه‌وره‌ها رایگه‌یاند، دوای روودانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ئه‌ركی نیشتمانی خۆی زانی، كاروانێكی هاوكاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ئاماده بكات، كه له لافاوه‌كه‌دا زیانیان پێگه‌یشتووه و ره‌وانه‌ی شاری هه‌ولێر بكات.
دوای بارینی بارانێكی زۆر له شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینیی رابردوو، لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر روویدا و زیانی گه‌وره‌ی ماددی و گیانیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و لافاوه‌دا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانی زۆری ماددیش به هاووڵاتییان گه‌یشت، وێڕای له‌ناوچوونی چه‌ندین ماڵ و حاڵی خه‌ڵك، ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلیش تێك‌شكان و ئاوی لافاو راپێچیكردن.
H.B