هه‌رزه‌كارێك رووبه‌ڕووی دزێك ده‌بێته‌وه و دایكی رزگار ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له كامیرای چاودێرییه‌وه ساتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی تۆماركراوه، كه به‌په‌له ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێنا و به رووی دزێك ته‌قه‌ی كرد، كه ده‌یویست پاره‌ی چێشتخانه‌یه‌كی پیتزا بدزێت، كه هی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌یه له شاری فلادلفیای ویلایه‌تی به‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" بڵاویكرده‌وه، هه‌رزه‌كاره‌كه كاتێك ده‌بینێت دزێك هێرش ده‌كاته سه‌ر دایكی و پاره‌ی چێشتخانه‌كه‌یان ده‌دزێت، هه‌ر وه‌كو فیلمه‌كان به په‌له ده‌مانچه ده‌رده‌هێنێت و به‌بێ دوودڵی ته‌قه به رووی دزه‌كه ده‌كات.
رۆژنامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رووداوكه كاتژمێر 9:30ی شه‌وی (9)ی ئه‌م مانگه بووه، كه پیاو له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه بۆ دزیكردن دێنه چێشتخانه‌ی "Bold Pizza"، یه‌كێك له سێ كه‌سه‌كه ده‌ستی بۆ شوێنی هه‌ڵگرتنی پاره‌ی چێشخانه‌كه ده‌بات و ده‌ماقاڵێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كه ده‌كات.
دواتر له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا وا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی چێشتخانه‌كه، كه دزی لێده‌كرێت، دایكی ئه‌و كوڕه بووه، كه ته‌قه‌ی له دزه‌كه كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، دزه‌كه دوای ئه‌وه‌ی بریندار ده‌بێت، راده‌كات.
سكوت سمول، سه‌رۆكی پشكنه‌رانی پۆلیسی فلادلفیا روونیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌دوای دڵۆپه خوێنی ئه‌و تۆمه‌تباره كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه، له نهۆمی خواره‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی میترۆ خۆی شاردووه‌ته‌وه، له‌وێ ده‌ستگیركراوه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
روونیشكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چێشتخانه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییان ده‌ستگیركردووه و به دوای دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێن و له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن.