"سه‌رۆك بارزانی دژی نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی حه‌لبوسی نییه‌"

عه‌ره‌فات ستونی: ئه‌و كه‌ناڵه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ هه‌واڵی درۆ و ناڕاست په‌خش ده‌كات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی

K24 - هه‌ولێر:

دكتۆر عه‌ره‌فات ستونی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراقی له‌ باره‌گای بارزانی له‌ په‌یامێكدا ره‌تیكرده‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی دژی نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی "حه‌لبوسی" بووبێت.

د. عه‌ره‌فات ستونی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ندێك میدیا عێراقییه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌، سه‌رۆك بارزانی دژی نوێكردنه‌وه‌ی ‌پۆسته‌كه‌ی حه‌لبوسی بووبێت".

له‌ تویته‌كه‌دا هاتووه‌، "ئه‌و كه‌ناڵه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ هه‌واڵی درۆ و ناڕاست په‌خش ده‌كات".