لیرەی تورکی ئاستێکی نوێی لە داڕمان تۆمارکرد

لیرەی تورکی هاڕەی کرد
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی
لیرەی توركی و دۆلاری ئەمەریكی

K24 - هەولێر

بەهای لیرەی تورکی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە داڕما و ئاستێکی نوێی تۆمارکرد، هەر دۆلارێک گەیشتە ئاستی 17.5 لیرە.

ئەو داکەوتنە دوای لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دێت، کە لەبارەی داڕمانی بەهای لیرە قسەی کرد و پەیمانیدا کە رێوشوێنی پێویستە بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان دەگرنە بەر، جەختیشی کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاڵپشتیکردن لە نزمی نرخی سوود.

هاوکات بەهۆی داکەوتنی بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، هەزاران خۆپیشاندەر لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە لەسەر داواکاری سەندیکای کرێکاران رژانە سەر شەقامەکان.