کەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەکات

K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین دەستپێدەکات لە کاتەکانی شەودا باران بە ئاستی مامناوەندی دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە تەواوی ناوچەکان لەکاتی نەیانی زوودا شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.




