وەزارەتی کارەبای عێراق سوود لە ئەزموونی پێوەری زیرەک-ی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عێراق، مورتەزا حسێن بۆ زانینی وردەکاریی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ رێکخستنی پێدانی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبای ههرێمی كوردستانی کرد.
کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری کارەبا، وردەکاریی گرێبەست و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێشکەشی شاندی میوانی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای عێراق پێداگیریی لەسەر گرنگیی پێوەری زیرەک کرد و رایگهیاند، لە وەرزی هاویندا کێشە و گرفتی کارەبا لە عێراق چارەسەر دەکات.
سەبارەت بە وێستگەکانی مەخموور، شێخان و جەبارە لە ناوچە جێناکۆکان، وەزارەتی کارەبای فیدراڵ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کاری جیدیان لەسەر کردووە، یەکێك لەم وێستگانەش لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت.