دزێك ئۆتۆمبێلێكی رفاند به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت سێ منداڵی تێدایه

K24 - هه‌ولێر:
دزێك ئۆتۆمبێلێكی رفاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت سێ منداڵی تێدایه، كاتێك باوكی منداڵه‌كان له بازاڕێكی شاری "ئیربه‌د"ی ئوردن بۆ كڕینی پێداویستی ده‌وه‌ستێت، دزه‌كه فرسه‌تی لێده‌هێنێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ڕفێنێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی "سكای نیوز عه‌ره‌بیه"، رووداوێكی هاتووچۆ له بازاڕێكی شاری "ئیربه‌د" روویدا، كاتێك باوكێك خه‌ریكی پێداویستی بووه له‌و بازاڕه، دزێكیش چاودێری پیاوه‌كه ده‌كات و دوای ئه‌وه به‌په‌له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌بات و به خێراییه‌كی زۆر ئه‌و شوێنه جێده‌هێڵێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دزه‌كه نه‌یزانیوه 3 منداڵ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بوون، له‌ناكاو منداڵه‌كان هاواریان كردووه، به‌و هۆیه‌وه دزه‌كه شڵه‌ژاوه و كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به دوكانێكی بازاڕه‌كه، بۆیه به سه‌ختی برینداربووه و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاره‌كه، هه‌رچه‌نده دزه‌كه له‌كاتی شوفێریكردنه‌كه تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه و به سه‌ختی برینداربووه، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، كه 3 منداڵه‌كه له‌و رووداوه هیچیان به‌سه‌رنه‌هاتووه و سه‌لامه‌تن.