نادال هه‌وادارانی دڵته‌نگ كرد

رافاییل نادال ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی ئیسپانیا
رافاییل نادال ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی ئیسپانیا

رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانیا، بەر لە گراندسلامی ئوسترالیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانی لە تویتەری خۆی رایگەیاند دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتی تێنسی ئەبوزەبی و گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

رۆژنامەی مارکا هێمای بۆ ئەوە کردووە نادال دەبێتە پێنجەم دیارترین تێنسزان کە پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەبێت دوای هەریەکە لە فێرناندۆ ڤێرداسکۆ و کارلۆس ئالکاراز و داڤیدۆڤیچ و رۆبێرتۆ کاربالیس.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كه‌ هێمای بۆ ئەوەش كردووه‌ نادال هەڕەشەی لەسەرە و ئەگەر هەیە نەتوانێت گەشتی مێلبۆرن بکات بۆ بەشداریکردن لە گراندسلامی کراوەی ئوسترالیا کە بڕیارە لە چواری مانگی داهاتوو دەستپێبکات.