رووداوێكی هاتۆچوو له رانیه پێنج قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24- هه‌ولێر
په‌یامنێری (كوردستان24) رایگه‌یاند: "له رووداوێكی هاتۆچوودا له سه‌ر رێگه‌ی نێوان بالیسان ـ رانیه، پێنج كه‌س بوونه قوربانی".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی تێرژه‌وی و شێوازی باركردنی نایاسایی، بارهه‌ڵگرێك وه‌رده‌گرێت، كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی تریش برینداربوون.
رووداوه‌كه له گوندی توتمه رووداوه، كه له‌كاتی گه‌یشتنی بارهه‌ڵگره‌كه به تاسه‌یه‌ك، هه‌وڵیدا له خێراییه‌كی زۆره بوه‌ستێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه شۆفه‌ڵێكی بچووك و كۆمه‌ڵێك كرێكاری باركردبوو، هاوسه‌نگییه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات و له ئه‌نجامدا وه‌رده‌گه‌رێت.
قوربانییانی رووداوه‌كه، له‌كاتی وه‌رگه‌راندا كه‌وتبوونه نێوان بارهه‌ڵگر و شۆفه‌ڵه‌كه، كه سێیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووی دیكه‌ش برینداربوونه.