ئۆمیکرۆن گەورەترین کۆڕبەندی ئابووری و ئەمنی دوادەخات
K24 – هەولێر:
به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، كۆڕبه‌ندی ئابووری و ئه‌منی جیهانی، كه بڕیاربوو له 17 تا 21ـی مانگی داهاتوو (كانوونی دووه‌م / 2022) له داڤۆس به‌ڕێوه‌بچێت، دووباره به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن دواخرا.
به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخه‌رانی كۆڕبه‌ندی ئابووری رایگه‌یاند، ساڵانه كه‌سایه‌تییه ئابووری و سیاسیی و دیپلۆماتكاره جیهانییه‌كان له‌م كۆڕبه‌نده‌دا كۆده‌بنه‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بۆ مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو دواخرا.
مارك كلاینمان له تۆڕی هه‌واڵی به‌ریتانی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم به رێكخه‌رانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی كردووه، رایانگه‌یاند، دووباره به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له ئه‌وروپا كۆڕبه‌نده‌كه دواخرا.
رێكخه‌رانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی جه‌ختیانكرده‌وه، ساڵانه ئه‌م كۆڕبه‌نده به به‌شداری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئابووری جیهانی له داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن و پاراستن و سه‌لامه‌تی ئاماده‌بوون، چه‌ند جارێك دواخرا.